لە نوێترین رووداودا 7 کەس بریندارن

رووداوەکانی رێگای کەلار – سلێمانی لە برینداربوونی دوو کەس و سێ کەس دەرچووە

964+

توانا نەقی

لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی باوەنور و نزیک گوندی چاڵەڕەش ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و حەوت کەس برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی جۆری کیا سۆرینتۆ بە ئاراستەی کەلار هاتووە لە نزیک گوندی چاڵەرەش کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕا.

دەشڵێت، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبیلەکە و شەش لە سەرنشینەکانی بریندار بوون.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەش کردووە، بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران لە کەلار، لە لایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردوە.

روودانی ئەو رووداوە سەختەی هاتوچۆ، لە کاتێکدایە رێگای کەلار – دەربەندیخان تا ناحیەی باوەنور دووسایدە و لە دوای باوەنورەوە رێگاکە دەبێتەوە یەک ساید.

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەرمیان سێ رووداوی هاتوچۆ روویداوە