ماتۆڕسوارە
لە رووداوێکى هاتووچۆدا کەسێک گیانى لەدەستدا
964+
عومەر فەتاح ـ سەیدسادق
لە رێگاى نێوان سەیدسادق بۆ هەڵەبجەى تازە، رووداوێکى هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا.
رووداوەکە لە دەورووبەرى کاتژمێر 2:00ـى دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەممە، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکى جۆرى سەنى و ماتۆڕسکیلێکدا روویداوە و بەهۆیەوە ماتۆڕسوارەکە گیانى لەدەستداوە.
کەمال سەعدوون، ئیشگری کارگێڕیی نەخۆشخانەی شەهیدشەوکەت لە سەیدسادق بە 964ـى وت،”نزیکەی کاتژمێرێکە تەرمەکەی لەنەخۆشخانەیە و سەرەتا کەس نەیدەناسیەوە هیچ ناسنامەیەکی پێ نەبوو، دواتر کەسوکاری هاتن و دەرکەوت خەڵکی قەزای شارەزوورەو دوای رێکارە پزیشیکی و ئیدارییەکان تەرمەکەیان دەدرێتەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح