لە دوو رۆژی داهاتوودا

پلەی گەرما روو لە بەرزبوونەوەیە و ئەم چەند رۆژە گەرمی دەکا

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە پلەکانی گەرما ئەمڕۆ هەینى یەک تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە، بەیانیش سێ پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە و کەشەکە بەتەواوی گەرمی دەکات.

ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە نیمچە هەور دەبێت، خێرایى با لەسەرخۆ – مامناوەند (10 – 20)کیلۆ مەتر لە کاتژمێرێک دەبێت و ئاراستەکەی بەرەو باکوری خۆرئاوایە.

سبەی شەممە، پێشبینیەکان ئەوەن ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و سێ پلە بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ هەینی بەمجۆرەیە:
هەولێر: 23
سلێمانی: 21
دهۆک: 22
زاخۆ: 24
هەڵەبجە: 22
کەرکوک: 26
سۆران: 22
حاجی ئۆمەران: 13
گەرمیان: 28