گوڵ و شیرینی دەدەن بە گەشتیار

دەستەی گەشتوگوزار: بۆ جەژنی رەمەزان چاوەڕوانی گەشتیارێکی زۆرین

964+

پێشەوا محەمەد

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ پێشوازی لە گەشتیارانی جەژن تەواوکردووە و دەڵێن، چاوەڕوانی گەشتیارێکی زۆرن.

لەبەرئەوەی بەهار و نەورۆز کەوتنە ناو مانگی رەمەزانەوە، دەستەکە پێشبینی دەکەن گەشتیاران تۆڵەی ئەوکاتانە بکەنەوە بە تایبەت لە پارێزگا جیاوازەکانی عێراقەوە بێنە هەرێم.

ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم بە 964ـی راگەیاند، چەند لیژنەیەکیان پێکهێناوە و لە بازگەکان پێشوازی لە گەشتیاران دەکەن و گوڵ و شیرینییان دەدەنێ، “لەگەڵ ئاسایشیش هەماهەنگی کراوە هیچ گەشتیارێک لە پێنج خولەک زیاتر راناگرن و لە بازگەکان بەڕێیان دەکەن”.

وتیشی، “پرووشەر دەدەین بە گەشتیاران و هێڵێکی گەرمیش رادەگەیەنن، تا هەر گەشتیارێک لە هەرشوێنێک کێشەی هەبوو راستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە بکات”.

ساڵی رابردوو هەشت ملیۆن و 39 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کرد و دەستەی گەشتوگوزار دەیەوێت ساڵ بە ساڵ ژمارەی گەشتیاران زیاتر بکات و پەرە بە 15 جۆری گەشتیاری دەدات لە هەرێم.

ئیبراهیم عەبدولمەجید وتیشی، “لیژنەکانمان لە ناوچە گەشتیارییەکان ئامادەییان دەبێت و رێگری لە قۆرخکاریی هەر شوێنێک دەکەن لە نرخدا بەرامبەر گەشتیاران”.

گەشتوگوزار خول بۆ دەرچووانی گەشتیاری و هونەرە جوانەکا...

گەشتوگوزار خول بۆ دەرچووانی گەشتیاری و هونەرە جوانەکان دەکاتەوە