دیمەنی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک لە کەلار.وێنە.هاتوچۆی گەرمیان
لە کەلار
شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا
توانا نەقی
کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەلار – ناحیەی رزگاری بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شۆفێری ماتۆڕسکیلێک گیانی لەدەستدا.
ئەمشەوی شەممە، هاوتوچۆی گەرماین بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری BMW و ماتۆڕ سکیلێک، لە سەر رێگای کەلار – ناحیەی رزگاری بە ئاراستەی کەلار هاتوون بەرامبەر قوتابخانەی “شێخ حسێنی هەزار کانی” پێکیانداداوە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
دەشڵێت، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە هیچ ناسنامەیەک و بەڵگەیەکی هەڵنەگرتووە و ناناسرێتەوە، تائێستا کەس و کاری دیارنین و تەرمەکەی لە پزیشکی دادی کەلارە.
تیمەکانی هاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان لە هۆکار و چۆنیەتی رووداوەکە دەست پێکردوە.