بۆ دەرچووانی پزیشکی گشتی

وەزارەتی تەندروستی عێراق فۆڕمی دامەزراندنی بڵاوکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عێراق، لینکی فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی بڵاوکردووەتەوە و داوادەکات دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی لە کۆلێژی پزیشکی پڕیبکەنەوە بەمەبەستی دامەزراندن.

ئەمڕۆ هەینی 15.3.2024، لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە، بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی ساڵح مەهدی حەسناوی، وەزیری تەندروستی، فەرمانگەی پلاندانان و گەشەپێدان، داوای لە دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتی ساڵی 2022-2023ـى زانکۆکانی عێراق کردووە، فۆڕمی دامەزراندن پڕبکەنەوە.

بۆ ماوەی 15 رۆژ فۆڕمەکە بە کراوەیی دەمێنێتەوە، بۆ هەر کەسێک کە خواستی دامەزراندنی هەبێت.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژە بەوەشکراوە، داخوازیی بۆ دامەزراندن لە رێگەی فۆڕمی ئەلکترۆنییەوە دەبێت.

پێشتر لە کۆتایی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، گشتاندنێکی بۆ گشت زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی ھەرێمی کوردستانی نارد، داوای زانیاری دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکانی کرد.

داواکارییەکە، تایبەت بوو بە دەرچووانی بەشەکانی پزیشکی و تەندروستی، کە دانیشتووی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانن، بەڵام لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان خوێندویانە.

خوێندنی باڵا داوای زانیاری دەرچووانی بەشە تەندروستییە...

خوێندنی باڵا داوای زانیاری دەرچووانی بەشە تەندروستییەکانی کرد