5 ساڵه‌ ناتوانن ئۆتۆمبێل به‌ كرێ بگرن

ده‌زگاى كاروبارى مین پێویستى به‌ 50 ئۆتۆمبێل هه‌یه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ده‌زگاى كاروبارى مینى هه‌رێم ده‌ڵێت، پێویستیان به‌ دابینكردنى 50 ئۆتۆمبێل هه‌یه‌ بۆ راپه‌ڕاندنى كاروبارى ده‌زگاكه‌یان له‌ هه‌رێمى كوردستان و داوایان له‌ رێكخراوه‌كان كردووه‌ هاوكاریان بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ رێكخراوى نێودەوڵەتی ئامۆژگاری مینكه‌ به‌ MAG ناسراوه‌، سێ ئۆتۆمبێلى پێشکەش بەو دەزگایه‌ كرد.

عه‌لى میرانى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌كنیكی له ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاروبارى مینى هه‌رێم به‌ 964ـى وت، دوو له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى رێكخراوه‌كه‌ پێشكه‌شى كردوون تایبه‌تن بۆ گواستنه‌وه‌ى تیمه‌كانى مینلابه‌ر.

وتیشی “له‌سه‌ر داواكارى پێشووى ئێمه‌ كه‌ داوامان كردبوو، رێكخراوى MAG ئه‌م ئۆتۆمبێلانه‌ى پێشكه‌ش كردووین”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ساڵى 2019 ده‌زگاكه‌یان ئۆتۆمبێلى بۆ كاره‌كانى خۆى به‌كرێى ده‌گرت، به‌ڵام حكومه‌تى هه‌رێم به‌كرێگرتنى ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى نه‌هێشتووه‌ و ئه‌مه‌ش كێشه‌و گرفتى بۆ كاروباره‌كانى ده‌زگاكه‌ دروستكردووه‌.

ئاشكراشی كرد، له‌ ئێستادا ده‌زگاى مین به‌هه‌موو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانییه‌وه‌ له‌ ته‌واوى پارێزگاكان، پێویستیان به‌ زیاتر له‌ 50 ئۆتۆمبێله‌ به‌تایبه‌تیش بۆ تیمه‌كانى پاكسازى.

سیستمێكى نوێ بۆ كاروبارى مین له‌ هه‌رێم داده‌هێندرێت

سیستمێكى نوێ بۆ كاروبارى مین له‌ هه‌رێم داده‌هێندرێت