پلەی گەرمی جێگیرە

ئەگەری نمەباران هەیە لە هەندێک ناوچەدا

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووردا.

بەشی پێشبینی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، کەش تا رادەیەک جێگیر دەبێت و سبەینێش بەهەمان شێوە لە هەندێک ناوچە ئەگەری نمەباران هەیە و بەفریش لە ناوچە شاخاوییەکاندا دەبارێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 22.2.2024
کەش/
خێرایى با / لەسەرخۆ – مام ناوەند (10– 15)کم/س دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / 8 – 9 کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 18
سلێمانی : 16
دهۆک : 18
کەرکوک : 20
هەڵەبجە : 18
زاخۆ : 17
سۆران : 13
حاجی ئۆمەران : 4
گەرمیان : 19