لەسەر رێگای کەرکوک - بەغدا

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و حه‌وتیش برینداربوون

964+

سیروان خورشید – دوزخوماتوو

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسنوری داقوق لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا کەسێک گیانی لەدەستداو حەوت کەسی تریش برینداربوون.

رووداوه‌کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کۆرلا تاکسی و پیکئاب روویداوە.

فەرمان نەشئەت بەڕێوه‌بەری نەخۆشخانەی داقوق بە964ـی وت، رووداوەکە لە نزیک پردەکەی داقوق روویداوە و کەسێک گیانی لەدەستداوەو حه‌وت کەسی دیكه‌ش بریندابوون و سەرجەمیان خەڵکی بەغدان.

وتیشی “ئەوەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری پیکئابەکە بووە و سێ سەرنشینیش له‌گه‌ڵى و چوار کەسیش له‌ نێو کۆرۆڵاکە برینداربوون.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دوای گەیاندنی شۆفێرەکە بە نەخۆشخانە و پشکنینی سەرەتایی رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە و تەندروستی چوار لە بریندارەکانیش ناجێگیرە.

پردی داقوق دەکەوێتە نێوان خورماتوو و داقوق و ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە بەهۆی لافاوەوە دیوی چوون بۆ داقوق رووخاوە و تائێستا چاک نەکراوەته‌وه‌، شۆفێرانی رێگای کەرکوک – بەغدا بەسەر دیوێکی پردەکەدا هاتوچۆ دەکەن، ئەمەش بوەتە هۆکاری دروستبونی قەرەباڵغی روودانی رووداوەکانی هاتوچۆ لەو رێگایە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گی...

لە رێگای کەرکوک بۆ بەغدا بەهۆی رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا