لەلایەن کەسانی نەناسراوە

بۆریە شکاوەکە کێڵگەی جەبەل بۆر ئاگری تێبەردرا

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

نزیکەی نیو کاتژمێرە بۆریە شکاوەکە کێڵگەی جەبەل بۆر لەلایەن کەسانی نەناسراوە ئاگری تێبەردراوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی کۆمپانیای نەوتی باکور سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بۆ ئەوەی دووربخرێتەوە لە ماڵەکانی ئەو سنوورە.

عەلی ئەنوەر دانیشتوی گەڕەکی سۆنە گۆڵی بە 964ـی وت، ئەوەی سوتێنراوە پاشماوەی نەوتی بۆریە شکاوەکەیە لەلایەن کەسانی نەناسراوە ئاگری تێبەردراوە و ئێستا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن بۆ ئەوەی تەشەنە نەکاتە ناو ماڵەکان و وێستگەی کارەبای گەڕەکەکە.

لە ئێوارەی دوێنی چوارشەممەوە بۆریەکی گواستنەوەی نەوتی رەشی کێڵگەی جەبل بۆر بەرەو کۆمپانیای نەوتی باکور شکاوەو تیمەکان دەستیانکردووە بە چاککردنەوەی و هێشتا کارکردن تیایدا بەردەوامە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی