لە کوێ؟

باران و بەفر دەبارێت

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، ئاسمان لە کاتەکانی بەیانى تا دوایی نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە ئێوارەدا شەپۆلێکى باران و بەفر درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەشی پێشبینیی کەشوهەوای وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، کاریگەریى ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانە لە باشوورى پارێزگاى سلێمانى دەستپێدەکات تا ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى پارێزگاى هەولێر.

بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیانە بە 12 پلە، نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە -5 پلەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1.2.2024

خێرایى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری رۆژهەڵات بۆ باکووری رۆژهەڵات دەبێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، بەڵام لە شەودا بە نزیکەى (2-4) پلە نزم دەبێتەوە.
مەوداى بینین/ لە نێوان (7 – 9) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 10 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 7 پلەى سیلیزى
دهۆک: 9 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 9 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 5 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 12 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: -5 پلەى سیلیزى
سۆران: 3 پلەى سیلیزى