گوێدرێژەکە زەیتوونەکانى خوارووە
ئەو کەسەی گوێدرێژێکى لە دواى ئۆتۆمبێلەکەى رادەکێشا دەستگیر کرا
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
لە قەزاى شێخان، دیمەنى راکێشان و ئەشکەنجەدانى گوێدرێژێک لەلایەن پۆلیسەوە تۆمارکرا و ئەمڕۆش تۆمەتبارەکە دەستگیرکرا.
دیمەنەکە درەنگانێکى شەوى رابردوو بووە و بە شێوەیەک بووە کە کەسەکە، گوێدرێژێکى بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەستووەتەوە و رایدەکێشێت و ئەشکەنجەى دەدات، هەر بۆیە فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە.
ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک بە 964ی وت،”بەپێى دیمەنەکان، دەردەکەوێت کە درەنگانی شەوی رابردوو هاوڵاتییەکى قەزای شێخان لە نزیک ماڵی خۆی گوێدرێژێکی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە بەستووەتەوە و رایدەکێشێت و ئازارى دەدات”.
بە وتەى ئازاد تەها، دواى دەرچوونى فەرمانى دەستگیرکردن، ئەمڕۆ هاوڵاتییەکە دەستگیرکرا و راوانەى بنکەى پۆلیسى قەزاى شێخان کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵدا دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسى قەزاى شێخان کە ناوەکەى لاى 964 پارێزراوە،وتى،”تۆمەتبارەکە بە پاساوى خواردنى زەیتوونەکانى لەلایەن گوێدرێژەکەوە ئەو کارەى وەک تۆڵەکردنەوەیەک ئەنجامداوە”.