رووخاندنی پردێک هۆکار بووە

کێشە بۆ هێڵی ئينتەرنێتی سنووری دوزخورماتوو دروست بوو

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

رووخاندنی پردێک کێشە بۆ هێڵی ئینتەرنێتی سنووری دوزخورماتوو دروست دەکات، فەرمانگەی پەیوەندییەکان دەڵێت، کێشەکە چارەسەر دەکەن و کێبڵەکان دەگوازنەوە.

بەشی شارەوانی و لیژنەی خزمەتگوزارییەکانی دوزخورماتوو، دەستی بە رووخاندنی پردێکی ناوەندی قەزاکە کردووە بە مەبەستی دووسایدکردنی شەقامەکە، بەڵام چەند کێبڵێکی ئینتەرنێت بەرکەوتوون و کێشەی بۆ ئینتەرنێتی هاوڵاتیان دروستکردووە.

ئەیوب عەلی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە خورماتوو بە 964ـی وت، “لە کاتی رووخاندنی پردەکە چەند کێبڵێکی هێڵەکانی ئینتەرنێت زیانیان پێگەیشتووە، بەدوای دۆزینەوەی شوێنی بچڕانی ئەو کێبڵانەوەین، دوای دۆزینەوەیان شوێنی ئەو کێبڵانەی هێڵی ئەنتەرنێت دەگوازینەوە بۆ سەر ستوونەکانی هێڵی کارەباکان و دوای تەوابوونی پڕۆژەکەش دەیانگەڕێنینەوە شوێنی خۆیان”.

وتیشی، “لاوازی و خاویی هێڵەکانی ئینتەرنێت کە ماوەیەکە بەرۆکی بەکارهێنەرانی ئەو هێڵەی گرتووەتەوە، بۆ کۆنبوونی بەشێک لەو کێبڵانەی هێڵی ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە، کە ماوەیەکی زۆرە داندراون و کۆن بوون”.

بە پێی وتەی بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دوزخورماتوو سەرجەم ئەو کێبڵانە دەگۆڕدرێن، کە زۆر کۆنن و بوونەتە هۆی لاوازی هێڵەکان.

پێنج گوندی سنووری دوزخورماتوو مەترسیی چەکدارانی داعشی...

پێنج گوندی سنووری دوزخورماتوو مەترسیی چەکدارانی داعشیان لەسەرە