تۆمەتەکەیان چی بووە؟

هەشت کوردی رۆژهەڵات بە 62 ساڵ حوکمدران

964+

پێشەوا محەمەد

هەشت کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان بە 62 ساڵ زیندانی حوکمدران و بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی هەنگاو، تۆمەتەکەیان بەشداریکردن بووە لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی.

سزای هەریەک لەو زیندانیانە لە نێوان هەشت بۆ 10 ساڵ لە لایەن دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەرکراوە.

رێکخراوەکە کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات، ئەمڕۆ سێشەممە 9.1.2024 رایگەیاندووە، سێ لەو بەندکراوانە سزای بەندکردنیان لە زیندانی دەرەوەی شارەکانی خۆیان بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی زانیارییەکانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو کەسانە بە هۆکاری بەشداریکردن لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی دەستگیرکراون.

شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لە دوای کوژرانی ژینا ئەمینییەوە سەریهەڵدا، کە لە مانگی نۆی ساڵی 2022 بەهۆی نەکردنی لەچکەوە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا و ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی فراوانی چەند مانگی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دروستبوو.

رێکخراوی هەنگاو: پێنج کۆڵبەر بریندار کران

رێکخراوی هەنگاو: پێنج کۆڵبەر بریندار کران