سایەق تاکسییەک دوو رۆژە بێسەروشوێنە
964+
سه‌عید محه‌مه‌د – هه‌ولێر
پیاوێک بە ناوی میرزا محه‌مه‌د جهوهەر، کە سایەق تاکسیە و خەڵکی ناحیه‌ی رزگاری سه‌ر به قەزای خەباتی هەولێرە، دوو رۆژە لە ماڵ دەرچووە و تاوەکو ئێستا بێ سەروشوێنە.
ئەو بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت خەریکی هاتوچۆکردن بووە بە سەرنشینان، نەک سەیارەی تاکسی.
پێشوان میرزا، کوڕی پیاوە بێسەروشوێنەکەیە، بە 964+ی وت “ئێمه دانیشتووی ناحیه‌ی رزگاریی سه‌ر به شارۆچكه‌ی خه‌باتین، باوکم کاری تاکسی ده‌كات، به‌ڵام ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت “خسوسی” هه‌یه، سەرنشین بۆ موسڵ، هەولێر و دهۆک دەگوازێتەوە، رۆژانە بەیانیان لە ماڵ دەردەچێت و کاسبه”.
وتیشی “باوكم ماوەی دوو رۆژە لە ماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، تەلەفۆنیشی داخراوە، نازانین چی بەسەرهاتووە، سکاڵامان تۆمارکردووە، تا ئێستا هیچ سۆراغێكیشمان دەست نەکەوتووە”.
میرزا محه‌مه‌د خاوەنی دوو خێزانە و 18 منداڵیشی هه‌یه، به وته‌ی كوڕه‌كه‌ی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ كه‌س نییه.
كوڕه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گومانیان هه‌یه لە رێگه‌ی موسڵ یان لەناو موسڵ دیارنەما بێت، بەڵام هیچ بەڵگەیهكیشیان نییه.
هه‌ر له‌م باره‌یه‌وه عه‌قید نه‌به‌ز مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری بنكه‌ی پۆلیسی قه‌زای خه‌بات به 964+ی وت “كه‌سوكاری ئه‌و شوفێره سكاڵایان تۆمار كردووه، ئێمه‌ش بۆ دادوه‌رمان به‌رزكردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت”.