پەرلەمانتارێک سکاڵای کردووە

دادگای فیدراڵی دژی پێدانی قەرز بە هەرێم کۆدەبێتەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ دووشەممە دادگای فیدراڵی لەبارەی سکاڵایەک لە دژی پێدانی قەرز بە هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران کۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی، بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 8.1.2024، دادگاکە تاوتوێی سکاڵایەک بکات کە لەلایەن ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقەوە تۆمار کراوە و داوا دەکات ناردنی پارە بە قەرز بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نادەستووری بزانرێت.

سکاڵاکار محەمەد شیاع سودانی تۆمەتبارکردووە بە دەرکردنی “بڕیارێکی نادەستوری” بەوەی رەزامەندی داوە لەسەر ناردنی دوو ترلیۆن و 100 ملیۆن دینار بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

لە 17.9.2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی موچەی سێ مانگی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، کە بۆ هەر مانگێک 700 ملیار دینار دیاریکرا، کۆی گشتی دەکاتە دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار.

مانگانه‌ چه‌ند داهات ده‌گەڕێتەوە خەزێنەی وه‌زاره‌ت...

مانگانه‌ چه‌ند داهات ده‌گەڕێتەوە خەزێنەی وه‌زاره‌تی دارایی؟