بڕۆن مامەڵەکانتان وەربگرنەوە

رێگەپێدانی دروستکردنی خانوو لە ناحیەی رزگاری دەستپێدەکاتەوە

964+
بەهرە محەمەدئەمین

هەفتەی داهاتوو رێگەپێدانی دروستکردنی بینا و خانوو لە ناحیەی رزگاری کۆتایی دێت و هاوڵاتیان دەتوانن مامەڵەکانیان وەربگرنەوە، کە زیاتر لە دوو مانگە راگیراوە.

کێشەکە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی گەرمیان و شارەوانی رزگاری لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەکە تاوتوێ کراوە، بڕیار دراوە لیژنەیەکی نوێ بۆ رێگەپێدانی دروستکردنی بینا و خانوو دروست بکرێت.

جەمال سەڵاح، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری بە 964ی وت، لیژنە تازەکە، کە سبەی پێکدەهێنرێت، لە 7 ئەندام پێکدێت، کە نوێنەری ناحیە و شارەوانیی رزگاری و نوێنەرێکی یاسایی لە ئیدارەی گەرمیان تێیدا ئەندام دەبن، هەفتەی داهاتوو دەستبەکار دەبێت.

جەمال سەڵاح، وتیشی، “ئەوان داوای گۆڕینی هەموو ئەندامانی لیژنەکەیان کردووە، تا بە شێوەیەکی و دروست  و بە پێی رێکارەکان کارەکان جێبەجێ بکرێن، چونکە لە 2011ەوە لیژنەکە نەگۆڕاوە و کۆمەڵێک رۆتینی ئیداری دروست بووە”.

زیاتر لە دوو مانگە بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری واژۆکردنی مامەڵەی هاوڵاتیانی راگرتووە و 61 مامەڵە، کە گشت رێکارە هونەری و یاساییەکانیان تەواو بووە و تەنیا واژۆی بەڕێوەبەری ناحیەی ماوە، وەستێنراون.

دوو مانگە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زەوی لە ناحیەی رزگاری ...

دوو مانگە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی زەوی لە ناحیەی رزگاری وەستاوە