شایەتحاڵێک وتویەتی "درۆن بووە خراوەتە خوارەوە"

لەنزیک کۆمەڵگەی سێبیران دەنگێكی گەورە بیسترا

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی گەورە لە نزیک کۆمەڵگەی سێبیران بیسترا، چەند شایەتحاڵێک قسەیان بۆ 964 کردووە دەڵێن، “بینیویانە درۆن بە ئاسمانەوە بووە لەلایەن سیستمی بەرگری بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لەنزیک فڕۆکەخانەی هەولێر خراوەتە خوارەوە”.

لە دوێنێوە چەند جارێک هێرش کراوەتە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا و بنکەی هێزەکانی پێشمەرگە.

کۆمەڵگەی سێبیران دەکەوێتە رۆژئاوای شاری هەولێر، نزیکە لە فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی هێزە ئەمریکیەکان.

شەوی 8.12.2023 دیسان درۆنێک لەسەر کۆمەڵگەی سێبیران خرایە خوارەوە.

کەمێک پێش ئێستا دڕۆنێک لە سەر کۆمەڵگای سێبیران تەقێندر...

کەمێک پێش ئێستا دڕۆنێک لە سەر کۆمەڵگای سێبیران تەقێندرایەوە