حاسڵاتی غەزە و دەرودراوسێ
حەماس ئامادەی گفتوگۆیە و نهێنییەکیش لە ئیسڕائیل ئاشکرا بوو
964+
ژووری هەواڵ
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز لێکۆڵینەوەیەکی ئەنجامداوە لەسەر رووداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەر و دەڵێت دەرکەوتووە سوپای ئیسرائیل هیچ سیناریۆ و ئامادەکارییەکی نەبووە بۆ هێرشی کتوپڕی حەماس.
میدیای ئیسرائیلی بڵاویکردەوە: ناتەنیاهۆ رێگای نەداوە سەرۆکی هەردوو دەزگای مۆساد و شاباک بەشداری گفتوگۆیەکی هەستیار و گرنگ بکەن لەگەڵ یوواڤ گالانت وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ئەمەش زیاتر ناکۆکی نێوان سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری دووپات دەکاتەوە.
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند: لە هەموو هێرشەکاندا بیرو هۆشیان لەلای دیلەکانە و هەموو هەوڵێکیان بۆ ئەوەیە بتوانن بەزوترین کات دیلەکان بگێڕنەوە.
ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت: ئیسرائیل دەیەوێت رامانبکێشێتە ناو پلانەکەی خۆی، ئێمەش ئەوە ناکەین، لەکاتی پێویستیشدا وەڵامی تاوانەکانی ئەمریکا دەدەینەوە.
سایتی ئەکسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە حەماس ئامادەیی نیشانداوە دەست بکاتەوە بە گفتوگۆو 30 دیلی ئیسرائیلی ئازاد بکات، بەڵام بەو مەرجەی ئیسرائیل بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک شەڕ رابگرێت.
نەفتالی بینیت سەرەک وەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بۆ یەکەمجار دانی بەوەدا نا کە خۆی لە ساڵی 2022 دووجار فەرمانی کردووە بە هێرشکردنە سەر ئێران، جارێک لە بنکەیەکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان داوەو جارێکی تریش فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانیان کوشتووە.