ئاو تێکەڵ بە نەوتەکەی بووە

کێڵگەیەکی نەوتی گەرمیان داخرا و کارمەندەکانی ناردە ماڵەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەرھەمھێنان لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ لە ناحیەی قۆرەتوی سەر بە ئیدارەی گەرمیان راگیراوە، کۆمپانیای بەرھەمھێن کارمەندەکانی ناردووەتەوە ماڵەوە.

کۆمپانیای پیت ئۆیڵی تورکی کاری بەرھەمھێنان لە کێڵگەی نەوتی چیاسورخ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27.12.2023، سەردار محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قۆرەتوو بە 964ى وت، “ئەمڕۆ کۆمپانیا تورکیەکە ئیمەیڵی بۆ لقی چیاسورخ ناردووە، کارکردن لە بەرھەمھێنانی نەوتی کێڵگەکە رابگیرێت و کارمەندەکانی ئەو بەشە بنێردرێنەوە ماڵەوە”.

کارمەندەکانی بەشی بەرھەمھێنان ژمارەیان نزیکەی 27 کەسە، لە ساڵی نوێوە گرێبەستەکانیان بەسەردەچێت.

“چەند مانگێکە بیرە نەوتەکانی کێڵگەی چیاسورخ، ئاوی تێکەڵ بووە و ئەمەش وایکردووە کە سودی نەبێت بۆ کۆمپانیاکە و ئاستی بەرھەمھێنان بەتەواوی کەم بکاتەوە و لەساڵی نوێوە گرێبەستی کارمەندەکانیان تازە ناکەنەوە”، سەردار محەمەد وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاکو ئێستا وەکو لایەنی حکومی بە فەرمی ئاگادار نەکراونەتەوە، کۆمپانیاکە بیرۆکەی ئەوەیان ھەبوو کە نەوتی خاو بکڕن و تێکەڵ بە بیرە نەوتەکانی بکەن بۆ ئەوەی گرفتەکە چارەسەر بکەن، بەڵام ئەو رێگایەش سودی نەبوو، بۆیە کۆمپانیاکە ناچاربوون بە راگرتنی بەرھەمھێنان لە کێڵگەکە و دیارنیە پلانی داھاتویان چیدەبێت.

بەرھەمی کێڵگەی نەوتی چیاسورخ بۆ ناوخۆ بەکاردەھات و بەرھەمی رۆژانەی نزیکەی 1500 بۆ 2000 بەرمیل بوو.

راگرتنی بەهەمهێنانی نەوت لە خورمەڵە 250 مێگاوات کارەبای...

راگرتنی بەهەمهێنانی نەوت لە خورمەڵە 250 مێگاوات کارەبای کەمکردووە