پێشینەیان هەبووە

دژەتیرۆر: دوو تیرۆریستمان لە کەرکوک دەستگیر کرد

964+

وریا فەتاح

دژە تیرۆرى کوردستان – سلێمانی رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکى هاوبەشدا لەگەڵ پۆلیسى کەرکوک، دوو تیرۆریستیان دەستگیر کرد.

بەپێى راگەیەندراوێکى دژەتیرۆرى سلێمانى، هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر، بە هاوبەشیی لەگەڵ هێزی هێرشبەری سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک و هێزی مغاویری سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک، ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجام دا.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە ” لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، توانراوە دوو تیرۆریست دەستگیر بکرێن، کە پێشینەی کاری تیرۆرستیان هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆریستیی داعش”.

هەروەها هاتووە، “یەکێک لە تیرۆریستەکان، لە دیوانی جوندی رێکخراوەکە کاری کردووە و بەشداری چەندین کردەوەی تیرۆرستیی کردووە دژی هێزە سەربازییەکان، تیرۆریستى دووەمیش ئێستا تەمەنى 20 ساڵە و لە تەمەنى 11 ساڵییەوە خراوەتە کەتیبەی ئەشبالی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، پاشان بە هەمانشێوەی  باوک و مامەکانی بووەتە بەشێک لە رێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەشداری چەندین کردووەی تیرۆرستیی کردووە”.

مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کەوتنە بۆسەی دژە تیرۆرەوە

مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش کەوتنە بۆسەی دژە تیرۆرەوە