سزاکەیان پێنج ساڵە
ئەوانەى وێنەى سەدامیان بەرزکردەوە سزای تووند دران
964+
وریا فەتاح
دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى عێراق بڵاوى کردەوە، ئەو لایەنگرانەى حزبى بەعس کە لەبەردەم بیناى پاریزگارى کەرکوک وێنەى سەدام حسێنیان بەرزکردەوە، بە پێنج ساڵ زیندانى کردن سزا دران.
دەزگاکە بڵاوى کردووەتەوە، بە یاساى ریشەکێشکردنى حزبی بهعسی ههڵوهشاوه ژماره (32)ی ساڵی (2016)، پۆلیسى كهركوك یهكێك لەو تۆمەتبارانەیان دەستگیرکرد کە لەبەردەم بیناى پارێزگا، وێنەى سەدام حوسێنیان بەرکردبووەوە.
بەپێى ئەو راگەیەندراوى دەزگاى ئاسایشى نیشتمانى،دادگای تاوانهكانی كهركوك سزاى زیندانیكردنی بۆ ماوهی پێنج ساڵ بەسەر 10 تۆمەتباردا سەپاند، کە لەو گرتەیەدا دەرکەوتون و ئەندانى ئەو تۆڕەن کە لایەنگرى حزبى بەعسى قەدەغەکراون.