له قه‌ته‌ڕ
“عێراق به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی جامی ئاسیای 2023 نییه”
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
خیسۆس كاساس راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق رایگه‌یاند، خه‌ون به‌وه ده‌بینێت جامی ئاسیا بۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌ده‌ست بهێنێت.
راهێنه‌ره ئیسپانییه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی عێراق ده‌ڵێت، له دیدی گشتیی جامی ئاسیاوه، عێراق به‌ربژێر نییه بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه، بۆیه پێویسته ئه‌م تیڕوانینه بقۆزینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی فشاری له‌سه‌ر یاریزانه‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه.
جامی ئاسیای 2023، له مانگی داهاتوو له قه‌ته‌ڕ ده‌ستپێده‌كات، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌مه له ته‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی ژاپۆن، ئیندۆنیسیا و ڤێتنام.