چوار کارمەندی دەزگا ئەمنییەکانیشی لەگەڵە

کۆمسیۆن کاندیدێکی لە پرۆسەی هەڵبژاردن دوورخستەوە

964+

ژووری هەواڵ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کاندیدێکی بە تۆمەتی کڕینی دەنگ لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دوورخستەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، “مارلین تاڵب رومەیلی” کاندیدی ژمارە 24ی حزبی سیادەی لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان دوورخستەوە، ئەمەش دوای ئەوەی تۆمەتبارکرا بە کڕینی دەنگ.

لەگەڵ دوورخستنەوەی ئەو کاندیدە، کۆمسیۆن داوای لە فەرمانگەی یاسایی کردووە، رێکاری یاسایی بەرامبەر هەریەکە لە مەروان مستەفا موسا، ئەنمار ئەحمەد موسا، عەبدولقادر ئەحمەد عەسکەر و ئەیاد خەلەف بگرنەبەر ئەوان چوارکارمەندی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقن، یارمەتیدەری پرۆسەی کڕینی دەنگ بوون لەگەڵ ئەو کاندیدە لە پارێزگای سەڵاحەدین.

کاتژمێر 7:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق دەستیپێکرد.

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد