12 کۆگایان هەیە

سلێمانی پێویستی بە دروستکردنی 18 کۆگایە بۆ هەڵگرتنی بەشە خۆراکی مانگانە

964+

پێشەوا محەمەد

بازرگانیی خۆراکی سلێمانی پێویستی بە دروستکردنی 18 کۆگای هەڵگرتنی خواردنە، چونکە بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت جێگایان نییە.

ئێستا بەڕێوەبەرایەتییەکە خاوەنی 12 کۆگایە، بەڵام پارێزگاکە پێویستی بە 30 کۆگایە.

“هیچ کێشەی خۆراک نییە و بەردەوام خۆراک دەگاتە سلێمانی، بەڵام کۆگاکانمان کەمن و داوامان کردووە زیاد بکرێن بۆ ئەوەی کێشەی خۆراکی یەدەگمان نەبێت و بەردەوام بەشی چەند مانگێک بەشە خۆراکی مانگانە لە کۆگاکانمان دابنێین”، ئەوە قسەی کامەران فەتاح، بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی سلێمانییە بۆ 964.

وتیشی، “حکومەتی عێراق جیاوازی لەنێوان پارێزگاکانی هەرێم و پارێزگاکانی تری عێراق دەکات بۆ دابەشکردنی خۆراک، چونکە تێچووی دابەشکردن لە پارێزگاکانی تر لەسەر حکومەتە و لە هەرێم لەسەر خۆمانە”.

پارێزگای سلێمانی ساڵانە پێویستی بە زیاتر لە 140 هەزار تۆن خۆراک هەیە بۆ دابەشکردنی بەسەر هاوڵاتیاندا.

هەر بریکارێکی خۆراک پێناسەکەی نوێ نەکاتەوە خۆراکی بۆ د...

هەر بریکارێکی خۆراک پێناسەکەی نوێ نەکاتەوە خۆراکی بۆ داناگیرێت