کارمەندانی چاودێری 420 هەزار کەسن

زیاتر لە 500 رێکخراو بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان تۆمار کراون

964+

ژووری هەواڵ

زیاتر لە 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی ناویان تۆمارکردووە بۆ ئەوەی چاودێری پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق بکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 13.12.2023، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا ژمارەی کارمەندانی تایبەت بە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان 420 هەزاری لە سەرجەم پارێزگاکان تێپەڕاندووە و 500 رێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیش بۆ هەمان مەبەست ناویان تۆمارکردووە

داود سەلمان، بەڕێوەبەری بەدواداچوون و راهێنانەکانی کۆمیسیۆن بە میدیای فەرمی عێراقی وتوە، پێویستە لە ماوەی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکەدا رێکارەکان بۆ وەستاندنی بانگەشەی هەڵبژاردن و کۆنفڕانسەکان بگیرێتە بەر.

باسی لەوەش کرد، زیاتر لە 906 تیمی چاودێری لە ناوەندەکانی دەنگدانی سەرجەم پارێزگاکان بۆ چاودێریکردنی پڕۆسەی دەنگدان ئامادە دەبن.

بڕیارە رۆژی 18ی کانونی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق، بەبێ هەرێمی کوردستان ئەنجام بدرێت.

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: 50 سکاڵای نوێمان لەبارە پێشێلک...

کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان: 50 سکاڵای نوێمان لەبارە پێشێلکارییەکان پێگەشتووە