بۆ تەواوکردنی پڕۆژە تەواو نەکراوەکانیەتی
شارەوانی هەڵەبجە زەویە روکنەکانی دەخاتە مەزادەوە
964+
محەمەد عومەر – هەڵەبجە
سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە 26 پارچە زەوی رووکن دەخاتە مەزادەوەو داهاتەکەشی دابیندەکات بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان لە هەڵەبجە.
ئێوارەی ئەمرۆ هەینی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاگاداری بڵاو کردوەتەوە بۆ فرۆشتنی 26 پارچە زەوی روکن، بڕیارە رۆژی سێ شەممە 12.12.2023 کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەو کەسانەی خوازیارن لە شارەوانی ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە مەزادەکە.
سەلام بیلال سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە 964ی وت، لە ماوەی رابردوودا ئاگاداریمان بۆ 13 پارچە زەوی دیکەش بڵاو کردوەتەوە، تەنیا یەک زەوی کە بە زانکۆی هەڵەبجە دراوە مامەڵەکەی کۆتایی هاتووە و تا ئێستا زەویەکانی دیکە مامەڵەکانیان تەواو نەبوون.
سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە وتیشی لە %100 داهاتی ئەو زەویانە کە دەفرۆشرێن دەگەڕێتەوە بۆ شارەوانی هەڵەبجەیە بۆ تەواو کردنی پرۆژەکان و دروستکردنی پڕۆژەکان دەبێت.
بەپێی ئەو زانیاریەی لە یەکەی کارگێڕی هەڵەبجە بە 964 دراوە، شارەوانی هەڵەبجە نزیکەی 200 پرۆژەی هەن کە لە پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارەکانیان وەستاوە و چاوەرێ دەکرێت بە فرۆشتنی ئەم پارچە زەویانە بەشێک لەو پرۆژانە دەست بە تەواوکردنی بکرێت.