تانکەر نەوتی رشتووە

رژانی نەوتی رەش رێگەی دەربەندیخان-سلێمانی داخست

964+

ژووری هەواڵ

لەسەر رێگای دەربەندیخان، لە نزیک گوندی بیرکێ نەوتی رەش رژاوە و بووەتە هۆی داخرانی رێگەکە و دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ لەو رێگەیەی کە دەچێت بۆ سلێمانی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 6.12.2023، سلێمان سەعید، قایمقامی دەربەندیخان بە 964ـی راگەیاند، بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی توندوتۆڵی ئەو تەنکەرانەی بەوێدا تێدەپەڕن زیانێکی زۆریان لە رێگەکە داوە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی یەکێک لە تەنکەرەکان نەوتی رەشی لێبڕژێتە سەر رێگەکە و داخرانی رێگەکەی لێبکەوێتەوە.

“تیمەکانی هاتوچۆی ئامێری پێویستیان بردووەتە رێگەکە و سەرقاڵی پاککردنەوەن، لەکاتی نەمانی گرفتی رێگەکە هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە”، سلێمان سەعید وای وت.

هاتوچۆی دەربەندیخان داوا لە شۆفێران دەکات، بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە شار دەرنەچن، یان رێگەی قەزای قەرەداخ بەکاربهێنن.

سێ رۆژ بەشێک لە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

سێ رۆژ بەشێک لە تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت