لە ماوەی دوو مانگدا
پارکی هەواری شار 12 هەزار دار و درەختی چاند
964+
ئەحمەد مستەفا
پارکی هەواری شار لە سلێمانی رێژەیەکی پێوانەی تۆمارکرد، لە پاش ئەوەی تەنیا لە دوو مانگدا زیاتر لە 12 هەزار 798 دار و گوڵی چاندووو لە رووبەرەکەیدا.
کارمەندەکانی بەڕێوەبەرایەتی پارکی هەواری شار لە مانگەکانی تشرینی یەکەم ودووەم کاری چاندنەکەیان ئەنجامداوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 5.12.2023، رێبین جەمیل بەڕێوەبەری پارکی هەواری شار بە 964ی وت، لە مانگی 10ی تشرینی یەکەم، ژمارەی ئەو دار و گوڵ و پەرژینانەی کە چێنراون لە ناو پارکی هەواری شاردا هەزار و 528 دار و گوڵ بووە، کە 63 دار, 500 سنەوبەریات، 965 گوڵ و پەرژین بوون.
هەروەها لە مانگی 11ی تشرینی دووەم، زیاتر لە دوو هەزار و 10 گوڵ، چوار هەزار و 779 پەرژین، هەزار و 390 دار و 320 سنەوبەریات، کە کۆی گشتی داکراوی 11 هەزار و 270 دار گوڵ بووە، وە کاری چاندنی نەمام بەردەوامی دەبێت.
ئەو دار و گوڵانەی جێندراون لە داهاتی پارکەکە و بەخشەران و رێکخراوەکان دابینکراوە، ئەوەش لە ئەنجامی کارەکانی نۆژەنکردنەوە و سەوزتر پۆشکردنی رووبەری پارکی هەواری شار.