پاوەر بانک بەرناکەوێ
دهۆكییه‌كان نایانه‌وێت بێ ئینته‌رنێت بن
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
بۆ ماوەی چەند رۆژێکە به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاره‌باى نیشتمانى، لە بازاڕه‌كانى پارێزگای دهۆک خواستێکی زۆر كه‌وتووه‌ته سه‌ر پاوەربانک و له هه‌ندێك شوێن به‌رناكه‌وێت.
پاوه‌ر بانكه‌كه دوو جۆره، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ى مۆبایلی پێ شەحن ده‌كرێت و دووه‌میشیان كه زۆرترین خواستى له‌سه‌ره پاوەر بانکی “وای فای”یه، كه ماڵەکان روویان له كڕینى كردووه و نایانه‌وێت بێ ئینته‌رنێت بمێننه‌وه .
ئازاد ئەحمەد، لە ناو بازاڕی دهۆک خاوەن دوکانە، بە 964ـى وت، چەند رۆژێکە خەڵکێکی زۆر روویان له کرینی پاوەربانک کردووە.
وتیشی “لەم چەند رۆژەدا زیاتر لە 40 پاوەر بانکم فرۆشتووە و وه‌ك هه‌ندێك دوكانداریش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م نه‌قۆستووەته‌وه، كه نرخه‌كه‌ی گران بكه‌م”.
خاوەن دوکانێکی دیکە، به ناوى نایف سەباح بە 964ـى وت، بە شێوەیەکی سەیر خواستێکی زۆر لەسەر پاوەر بانکەکان هەیە .
ئاماژەی بەوەش کرد، زیاتر گەنجه‌كانن روویان لە کڕینی پاوەر بانک كردووه، هەردوو جۆر پاوەر بانکیش خواستیان زۆر لەسەرە.
بە قسەی خاوەن دوکانەکانی مۆبایل، نرخی پاوەر بانکەکانی مۆبایل لە 20 هەزار دیناره‌وه دەستپێدەکات تا 50 هەزار دینار، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كوالێتى و جۆرى ئه‌و پاوه‌ر بانكانه.
نرخى پاوەر بانکی وای فای ماڵانیش لە 25 هەزار دیناره‌وه تا 70 هەزار دینار هەیە.
بە پێی به‌دواداچونێکی 964 لە ناو بازاڕی دهۆک، نرخی پاوەر بانکەکان جیاوازن، هەریەک له دوكانداره‌كان بە شێوازێک دەیفرۆشن و نرخەکانیان جیاوازى هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تێبینى كرا، زۆربەیان بە گرانی دەیفرۆشن و بە دڵی خۆیان نرخ دیاریی دەکەن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن