بەرامبەری نوسراوە ژینگە بپارێزە

زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە دەروازەی کەلار کۆبووەتەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

لە دەروازەی قەزای کەلار بەرامبەر زانکۆی گەرمیان بە گەورەیی نوسراوە “ژینگە بپارێزە”، بەڵام بووە بە شوێنی زبڵدان و کۆبونەوەی خۆڵ و خاشاک، کۆمپانیای پاککەرەوەش دەڵێت خەڵک ھاوکارمان نین.

لە گەرمیان تەنیا کۆمپانیای گەردین ئەرکی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی سنوورەکەی لەئەستۆیە.

ھاوڵاتیەک لەو جێگەیە کە بە ئۆتۆمبێلەکەی کاری فرۆشتنی دەکرد، بۆ 964 باسی لەوەکرد، دوو ڕۆژە ئەم شوێنە ئاوھا بووە بە زبڵدان و کەس نایە بەلایەوە.

ئەو شوێنە کە ئاوا زبڵ و خاشاکی تیادا فرێدراوە دەکەوێتە بەرامبەر زانکۆی گەرمیان و بە بەرزاییەکانی بەردەسوور ناسراوە. زۆر جار هاوڵاتیان بۆ بەسەربردنی کاتەکنیان دەچنە ئەو شوێنە.

دلێر ھیدایەت سەرپەرشتیاری کۆمپانیای گەردین بە 964ى وت”شارەکە گەورە بووە و بەو شێوەیە فریا دەکەون، تیمەکانیان ھەموو رۆژێک دەردەچن بۆ خاوێنکردنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھاوڵاتیان ھیچ ھاوکاریان نین لەھەموو شوێنێک خۆڵ و خاشاکەکانیان فڕێ ئەدەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی