باسی موچە دەکەن

کۆبوونەوەی شاندی هەرێم و سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکرد

964+

توانا نەقی

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە شاندی هەرێم بە سەرۆکایەتی وەزیری دارایی سەردانی بەغدایان کرد ئیستا کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستیپێکردووە.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەی شاندی باڵای هەرێم بە سەرۆکایەتی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەغدا دەستیپێکرد.

شاندەکەی هەرێم لەگەڵ سودانی پرسی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و هەموارکردنەوەی یاسای بودجە و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان باس دەکەن.

شاندەکەی هەرێم پێکهاتبوون لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و ژمارەیەک راوێژکار.