پێشبینیەکانی کەشوهەوا دەریدەخەن

ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان هەور و ساماڵە و بەر هەتاو خۆش دەبێ

964+

فەهمی نەبی

پێشبینیەکانی کەشناسی ئەوەیە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی چەند پەڵە هەورێک، بەڵام بەیانی دەگۆڕیت بۆ نیمچە هەور.

ئەمڕۆ تا بەیانی پلەکانی گەرما دوو پلە سەردەکەون، بەڵام لە گەرمیان سێ پلە بەرز دەبێتەوە.

بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم، پێشبینییەکانی بۆ ئەمڕۆ هەینی بڵاوکردوەتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمجۆرەیە:

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 11 پلەى سیلیزى
سۆران: 14 پلەى سیلیزى