نه‌وزاد شێخ كامیل بۆ 964:

“ئه‌وانه‌ى به‌شه‌خۆراكیان بڕاوه‌ ناویان نه‌سڕاوه‌ته‌وه‌”

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بازرگانیى هه‌رێم ده‌ڵێت، به‌شێك له‌ هاوڵاتیانى هه‌رێمی كوردستان به‌هۆى ئاماده‌نه‌بوونیان بۆ به‌ئه‌لیكترۆنى كردنى فۆڕمی خۆراك، ناوه‌كانیان به‌ یه‌كجارى نه‌سڕاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ڵپه‌سێردراون.

نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى بازرگانى هه‌رێم به‌ 964ـى راگه‌یاند، له‌و یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار كه‌سه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى بازرگانیى عێراق بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ناویان له‌ لیستى خۆراكى مانگانه‌ سڕاوه‌ته‌وه‌، به‌شێكیان له‌ هه‌رێمی كوردستانن.

وتیشی “به‌ڵام ئه‌وانه‌ به‌یه‌كجارى بێبه‌ش نابن له‌ به‌شه‌ خۆراك به‌ڵكو هه‌ركاتێك سه‌ردانى بنكه‌ ئه‌لكترۆنییه‌كانى خۆراك بكه‌ن، ناویان ده‌خرێته‌وه‌ لیسته‌كانه‌وه‌”.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وان نازانن له‌ هه‌رێمى كوردستان چه‌ند كه‌س له‌و لیسته‌دان، كه‌ بازرگانیى عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ده‌ڵێت هه‌رێمی كوردستان بێبه‌ش نییه‌.

له‌ هه‌رێمی كوردستاندا ته‌نیا له‌ پارێزگاى دهۆك كاراكردنى پسوله‌ى ئه‌لیكترۆنى خۆراك كارى له‌سه‌ر كراوه‌، ئه‌ویش له‌ رۆژى 24.10.2023 كۆتایی به‌ كاره‌كانى هێنا و رایگه‌یاند كه‌، 273 هه‌زار و 680 خێزان پسوله‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌یان كارا كردووه‌ته‌وه‌.

به‌ پێی ئاماره‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆراكى دهۆكیش له‌ سنوورى ئه‌و پارێزگایه‌دا، هه‌زار و 450 بریكارى خۆراك هه‌ن.

له‌ مانگى نیسانى رابردوودا، وەزارەتی بازرگانیی عێراق، وه‌ك هه‌نگاوى یه‌كه‌م بۆ نوێکردنەوەی زانیارییەکانی بەشەخۆراکی مانگانە و دروستكردنی كارتی زیرەك، پێنج پارێزگاى ده‌ستنیشان كرد، له‌وانه‌ش کەرکوک، کەربەلا، موسەننا، نەجەف و دهۆک و به‌ قسه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ئێستا 98% كاره‌كان له‌و پارێزگایانه‌ ته‌واو بووه‌.

به‌شێك له‌وانه‌ى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى ده‌بڕدرێت، ئه‌وانه‌ن كه‌ له‌ ژیاندا نه‌ماون، یان وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاندبوو، هەموو ئەو کەسانەى کە موچەکانیان لە سەروو ملیۆنێک دینارەوەیە، بەشەخۆراکی مانگانەیان دەبڕدرێت.

%4ـی خەڵکی پارێزگای دهۆک کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکیان...

%4ـی خەڵکی پارێزگای دهۆک کارتی ئەلیکترۆنی بەشەخۆراکیان نوێ نەکردووەتەوە

لەهەولێر نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتی ناویان لە پسولەی بەش...

لەهەولێر نزیکەی دوو ملیۆن هاوڵاتی ناویان لە پسولەی بەشەخۆراکی مانگانە تۆمارکراوە