"گرتە ڤیدیۆیەکیان بینیوە"

تەندروستیی هەولێر: لە مەیدانی فرۆشتن دەستمان بەسەر ئاژەڵی سەربڕاودا گرت

964+
ئەحمەد مستەفا

تەندروستیی هەولێر دەڵێت، سێ بۆ چوار حاڵەتی سەربڕینی ئاژەڵ لە مەیدانی ئاژەڵفرۆشان هەبوون و دەستی بەسەرداگیراوە و خاوەنەکەشی رووبەروی سزای یاسایی دەکەنەوە.

ئەوە لە کاتێکدا، ئەمڕۆ شەممە 11.11.2023 تەندروستیی هەولێر گرتە ڤیدیۆیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بینیوە، کە گوایە لە مەیدانی ئاژەڵان، “ئاژەڵی نەخۆش سەردەبڕدرێت و دەفرۆشرێتەوە و بە تۆن دەبردرێن بۆ چێشتخانەکان”.

تیمەکانی چاودێریی تەندروستی و سەلامەتی خۆراک لە تەندروستیی هەولێر و لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر و پۆلیسی شارەوانی و نوێنەری ڤێتێرنەری ‎سەردانی مەیدانی ئاژەڵانیان کردووە لە هەولێر.

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی: بەکارهێنانی هۆڕمۆ...

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە سلێمانی: بەکارهێنانی هۆڕمۆن درۆیەکی گەورەیە

بە گوێرەی راگەیەندراوی تەندوستیی هەولێر بێت، کاتێک تیمەکانیان گەیشتوون بە شوێنەکە و دەرکەوتووە سێ بۆ چوار ئاژەڵ سەربڕدراون و گۆشتەکەیان ئامادەکراوە بۆ فرۆشتن، کە ئەوەش پێچەوانەی رێنماییەکانی تەندروستییە، دەبێت ئاژەڵ تەنیا لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر سەرببڕدرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە بێت، خاوەنەکەی رێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر، هەروەک تیمەکان دەستیان گرتووە بەسەر ئاژەڵە سەربڕدراوەکان و بۆ پشکنین رەوانەی کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێریان کردووە.