خشتەی نمایشەکان

فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، له‌ رۆژانی 13 تا 15ی ئه‌م مانگه‌ فێستیڤاڵی هونه‌ریی ساڵانه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

په‌یمانگه‌كه‌ له‌ رێگه‌ی پۆسته‌رێكه‌وه‌ به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 13.11.2023 ده‌ستپێده‌كات و له‌ رۆژانی 13 و 14 و 15 له‌ گه‌له‌ریی زانكۆی جیهان به‌شی شێوه‌كاری به‌ هه‌رسێ به‌شێ “ره‌سم، په‌یكه‌ر و سیرامیك” نمایشه‌كانی خۆی پێشكه‌ش ده‌كات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌، له‌ رۆژی 14ی مانگ له‌ هۆڵی رۆشنبیری، به‌شی موزیك كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ، به‌رهه‌می گۆرانی و موزیك پێشكه‌ش ده‌كات.

دواتر له‌ رۆژی 15ی مانگ، كاتژمێر 11:00ی پێش نیوه‌ڕۆ، به‌شی شانۆ له‌ هۆڵی فه‌رهاد شه‌ریف له‌ ناو په‌یمانگه‌ نمایشی شانۆیی پێشكه‌ش ده‌كات و له‌ هه‌موو نمایش و به‌رهه‌مه‌كاندا هاتن بۆ هه‌مووانه‌.

په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر، ساڵی 1992 و 31 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دامه‌زراوه‌ و تا ئێستا ده‌یان هونه‌رمه‌ند و مامۆستای له‌ بواره‌ جیاجیاكانی هونه‌ریدا پێگه‌یاندووه‌.

زانکۆی دهۆک کۆلێژی هونەرە جوانەکان دەکاتەوە

زانکۆی دهۆک کۆلێژی هونەرە جوانەکان دەکاتەوە

فێستیڤاڵی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت