چاوەڕێی قەرەبوون

لیژنە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی دوزخورماتوو پێک دەهێنرێ

964+
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

شاندێکی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هاتنە قەزای دوزخورماتوو، لەگەڵ ئیدارەی شارەگە گەیشتن بەوەی لەگەڵ دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ناوچەکانیان و خزمەتگوزاری، دەستبکەن بە ناردنەوەی ئاوارە نیشتەجێبووەکانی ناوەندی قەزاکە.

لە دوزخورماتوو حەوت هەزار و 526 خێزان لە ساڵی 2014 وە و لەگەڵ هێرشەکانی رێکخراوی چەکداری داعش ئاوارەی ناوەندی قەزاکە بوون، شاندەکەی کۆچ و کۆچبەران، بەڵێنی بە ئیدارەی شارەکە داوە لیژنەیەکی خێرا پێکبهێنن بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 7.11.2023، حەسەن زەینولعابدین قایقامی دوزخورماتوو بە 964ی وت، شاندەکە لە کاتێکی پێویستدا سەردانی قەزاکەیان کردووە، بەڵێنیانداوە بەزووترین کات لیژنەیەک پێکبهێنرێت لە وەزارەت و فەرمانگە ئیدارییەکانی شارەکە، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و قەرەبووکردنەوەیان و دابینکردنی خزمەتگوزاری لەرووی پاراستی ئارامی و ئاسایشەوە بۆیان.

به‌ڵێنی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵكی دوزخورماتوو و ده‌وروبه...

به‌ڵێنی گه‌وره‌ به‌ خه‌ڵكی دوزخورماتوو و ده‌وروبه‌ری ده‌درێت

بەوتەی قایمقامی دوزخورماتوو بێت، هۆکاری نەگەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان بەهۆی قەرەبوونەکردنەوەیان بووە، هەروەک ژمارەیەکی زۆر ئاوارە هەن کە ماڵ و حاڵیان بەتەواوی لە دەستداوە، بەشێکیان خانووەکانیان رووخێندراون یاخود سوتێنراون.

بە گوێرەی سۆراغی پەیامنێری 964 لە دوزخورماتوو، نە گەڕانەوەی ئاوارەکانی دەوروبەری قەزاکە لە ساڵی 2014 بە دواوە کە ئاوەرەبوون، قەرەبوو نەکردنەوەیان بووە، سەرباری ئەوەی ئاوارەی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بەپێچەوانەوە قەرەبوویان وەرگرتووە و گەڕاونەتەوە سەر زێدی خۆیان.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا