ئامانج لەو کارە چییە؟

تورکیا ناوی گوند و شەقامە گشتییەکانی عەفرینی بۆ تورکی گۆڕیوە

964+

پێشەوا محەمەد

ئاژانسی هەواڵی هاوار ئاشکرای دەکات، وڵاتی تورکیا ناوی گوند و شەقامە گشتییەکانی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بۆ تورکی گۆڕیون.

ئاژانسەکە لە بەدواداچوونێکیدا ئاماژەی بەوە داوە، لە نەخشەی گوگڵیش ناوە کۆنەکانی ئەو گوند و شوێنە گشتییانە نەماون و بەو ناوە نوێیە تورکیانەوە دەردەکەون، کە بۆیان داندراوە.

هاوار ناوی بەشێک لەو گوندانەی داناوە کە ناوەکانیان گۆڕاوە، بۆ نموونە دەڵێت گوندی کوتونو کراوە بە Selçuk Obası، شکاتکو گۆڕاوە بە Maghār Juqq، كورزيلي جيه کراوە بە Cafer Obasi و خەلیلوکو کراوە بە Halilak Obası.

بەپێی بەدواداچوونەکەی ئاژانسەکە، گۆڕەپانی ئازادی کراوە بە گۆڕەپانی ئەتاتورک، فولکەی نیشتیمانی کراوە بە بازنەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، فولکەی نەورۆز کراوە بە سەڵاحەدین و فولکەی کاوەی ئاسنگەر کراوە بە لقی زەیتوون.

تورکیا لە ساڵی 2018ـدا هێرشی کردە سەر عەفرین و چەند ناوچەیەکی دیکەی رۆژئاوای کوردستان و بە پێی زانیارییەکانی ئیدارەی خۆسەری رۆژئاواش بێت، لەوکاتەوە تورکیا بە بەردەوامی سەرقاڵی گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانەیە.

لە رۆژئاوای کوردستان پێنج ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتوو...

لە رۆژئاوای کوردستان پێنج ملیۆن کەس زیانیان بەرکەوتووە