بڵێی ئەم دیدارە دەروویەکی خێر بکاتەوە؟

+964

ژووری هەواڵ

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆشکی ئێلیزێ لە پاریس میوانی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بوو، خەڵک چاویان لەوەیە ئەم دیدارە خێر بەدوای خۆیدا بهێنێت.

ماکرۆن لای هەردوو لایەنی کوردی و عێراقی گوێ لێگیراوە، خەڵک دەڵێن بەڵکو قسەیەکی خێر لەو نێوەندەدا بکات و ئاوێک بە ئاگری ناکۆکییەکاندا بکات.

دەمێک بوو پەیوەندی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی دنیا وەک جاران گەرموگوڕ نەمابوو، بەڵام ئەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ پێچەوانە بوو.

سەرۆکایەتی هەرێم لەسەر سایتەکەی خۆی بەگرنگی زۆرەوە باسی لەم دیدارە کردووە، لەوێ باسی کێشەی هەولێر و بەغدا و باری ئەمنی، پێشمەرگەیان کردووە، بابەتی نەوت جێی قسە بووە.

مانگی ئازاری رابردوو لە هەمان پایتەخت بە بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتی لە پاریس هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ تورکیا راگیرا.