لە ناحیەی ئامرلی

گەنجێک بە گوللەی هاوڕێیەکەی کوژرا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەناحیەی ئامرلی سەربە قەزای دوزخورماتوو، گەنجێک لەکاتی دەستکاریکردنی دەمانچەکەی، بەهەڵە فیشەک لەدەستی دەرچووە و هاوڕێکەی کوشت.

عەمید حوسێن عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی دوزخورماتوو بە 964ی وت، “ئێوارەی ئەمڕۆ لە هەبوونی رووداوێکی لەمجۆرە ئاگادارکراینەوە، هێزەکانمان راستەوخۆ چوونەتە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت گەنجەکە بەهەڵە فیشەک لەدەستی دەرچووە”.

بەوتەی بەڕێوبەری پۆلیسی دوزخورماتوو ئەو گەنجەی کوژراوە تەمەنی 25 ساڵە، ئەوەی بووەتە بکوژی ئەو گەنجە دەستبەسەر کراوە.

شوان عەبدولڕەحیم بەرپرسی راگەیاندنی نەخۆشخانەی دوزخورماتوو بە 964ی وت، “کەمێک لەمەوبەر تەرمی گەنجێک گەیشتە نەخۆشخانەکەمان، دەرکەوت فیشەک بەر سەری کەوتووە و راستەوخۆ توشی خوێندبەربوون هاتووە، تاکو گەیەندرایە نەخۆشخانە لەڕێگا گیانیلەدەستدا”.

گولـلەی وێڵ ژنێکی لە کەرکوک کوشت

گولـلەی وێڵ ژنێکی لە کەرکوک کوشت