مەرجەکانی چین؟

پاسەوان بۆ چاکسازییەکەی گەرمیان دادەمەزرێندرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بینای چاکسازیی گەورانی گەرمیان نۆژەن دەکرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەشت پاسەوانیان بۆ دادەمەزرێندرێت و چواری دیکەشیان بۆ دەگوازرێنەوە.

دوای دەرچوونی فەرمانی دامەزراندنی چاکسازیی گەوران لە گەرمیان، بینایەکیان بۆ دابینکردن کە لە سەردەمی حکومەتی پێشووی عێراق بۆ گرتوخانە دروستکرابوو، نزیکەی 13 ساڵیش بوو ھێزی پێشمەرگەی تێدا نیشتەجێ بوون.

شەماڵ نامیق، قایمقامی قەزای کفری بە 964ـی راگەیاند، ئەو ژمارە پاسەوانە لە ئێستادا بۆ ئاگاداربوون و چاودێریکردنی ئەو کەلوپەلانەی لە کاتی نۆژەنکردنەوەی بیناکە دادەنرێن بەسە.

وتیشی، “هەشت کەس دادەمەزرێن کە پێویستە دانیشتووی کفری بن، پێشینەی تاوانیان نەبێت، باڵایان 170 سانتیمەتر بەرەو سەرەوە بێت و کێشیان 65 کیلۆ بێت و بڕوانامەی دبلۆمیان هەبێت”.

نزیکەی 400 بۆ 500 سزادراوی گەرمیان لە چاکسازیی سلێمانی بەند کراون، دوای تەواوکردنی کارەکانی چاکسازیی گەرمیان، ھەموویان دەگوازرێنەوە چاکسازییەکەی گەرمیان کە لە قەزای کفری دەبێت.

گەرمیان دەبێتە خاوەن بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی رێگاوبا...

گەرمیان دەبێتە خاوەن بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازی رێگاوبان