"هێشتا دوو ملیۆن مین له‌ژێر خاكدا ماون"
ده‌زگاى مین هۆشدارى ده‌داته ئاسنفرۆشەکانی گه‌رمیان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ده‌زگاى مین به ئاسنفرۆشەکانی گه‌رمیان ده‌ڵێت، ئاگاداربن ده‌ستكارى هه‌موو پارچه ئاسنێكى گۆماناوى نه‌كه‌ن، چونكه بۆی هه‌یه به‌شێك له‌و ئاسنانه ته‌قه‌مه‌نى بن و گیانتان بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینى گەرمیان، له‌رێگه‌ى تیمی هۆشیارکردنەوە سەردانی ئاسنفرۆشەکانی سنووره‌كه‌یان کرد، لە ناوچەی پیشەسازی کەلار و لە مەترسییەکانی مین و پارچە تەقەمەنی جۆراوجۆر ئاگاداریان كردنه‌وه.
تیمه‌كه به قسه ئاگاداریان كردنه‌وه‌و گۆڤار و بڵاوکراوەی تایبەت به‌سه‌ردا دابه‌شكردن بۆ ئه‌وه‌ى به وێنه مه‌ترسییه‌كان ببینن.
ئاسنفرۆشه‌كان، ئاگادارکرانەوە لەکاتی هەبونی هەر پارچە تەقەمەنیەک دەستکاری نەکرێت و دەستبەجێ پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمى 182 ـەوە بكه‌ن.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى ده‌زگاى كاوبارى مین بڵاویكردووه‌ته‌وه، له عێراقدا به‌كۆی گشتی 20 ملیۆن مین چێنراوه كه حه‌وت ملیۆنیان له ژێر خاكی هه‌رێم چێنراوه و تا ئێستا 65% یان ده‌رهێنراون یا پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه كه نزیكه‌ی پێنج ملیۆنیان ده‌رهێنراوه و دوو ملیۆن مینیش ماونه‌ته‌وه.