کارگەیەکی دیواری کۆنکرێتی دەهێندرێتە شەنگال

عێراق %95ی سنورەکانی لەگەڵ سوریا کۆنتڕۆڵ کردووە

964+

فەهمی نەبی

وەزارەتی ناوخۆیی عێراق رایگەیاندووە لە %95ی سنوورەکانی لەگەڵ سوریا کۆنتڕۆڵکردووە و 130 کیلۆمەتری سنوورەکانی لەگەڵ سوریا کراوە بە دیواری کۆنکرێتی.

لەژمارە 5803ی رۆژنامەی سەباح کە رۆژنامەی فەرمی حکومەتی عێراقە، لەسەر زاری بەرپرسی هێزەکانی پاسەوانی سنوور بڵاویکردووەتەوە، ئەوان توانیویانە ئەو رێژەیەی سنوور لەگەڵ سوریا بەتەواوی بخەنە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزی عێراقی بەتایبەتی ناوچەکانی باکوری فورات.

ئەو فەرماندەیەی پاسەوانی سنوور وتویەتی لە کۆی 11 هەزار کیلۆمەتر تەنیا 130 کیلۆمەتری کراوەتە دیواری کۆنکرێتی و هەوڵەکان بۆ دانانی دیواری کۆنکرێتی لەو رووبەرە گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی کارگەیەکی دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی بگوازرێتەوە شەنگال، ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو بەرووبەری 50 کیلۆمەتر لە سنووری شەنگال بۆ سوریا کردووەتە دیواری کۆنکرێتی.

ئەوەش هاتووە، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە 12 کیلۆمەتر لە باکور و رۆژئاوای رووباری فورات بکاتە دیواری کۆنکرێتی کە دەکەوێتە نێوان ناوچەی قائیم لەگەڵ باغوزی سوریا.

مانگی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕی 15 ملیار و 140 ملیۆن دیناری بۆ دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ سوریا تەرخانکرد.

عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا دەکاتە دیواری کۆنکرێتی

عێراق سنوورەکانی لەگەڵ سوریا دەکاتە دیواری کۆنکرێتی