چۆن ون بوو؟

ژنێکی کەلاری دوو رۆژە لە سعودیە بێسەر و شوێنە

964+

میلاد جەلال – کەلار

دوو رۆژە ژنێکی قەزای کەلار لە سعودیە ون بووە و کەسوکارەکەی دەڵێن، ھیچ سۆراغێکی نیە.

ئەو ژنە ناوی فکریە بەھجەتە و تەمەنی 59 ساڵە، لەگەڵ برایەکی و چەند کەسوکارێکی خۆی بۆ ئەنجامدانی عەمرە چووەتە وڵاتی سعودیە و ون بووە.

ئەوان رۆژی سێشەممەی ھەفتەی رابردوو 24.10.2023 بەئۆتۆمبێلی خۆیان لە کەلارەوە بەڕێکەوتون بۆ وڵاتی سعودیە.

حەسەن بەھجەت برای فکریەیە قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت، “شەوی ھەینی لە کاتژمێر 9:24 خولەک داخلی کەعبە بوین، لەدوای ئەوە لێمان ونبووە و ھیچ سۆراغێکی نیە”.

ئەو برایەی فکریە دەڵێت، “لەکاتی ئەنجامدانی تەواف پارەمان بە کەسێک داوە بە عەرەبانە تەوافی پێبکات، شوێنێکمان بۆی دیاریکردوە کە تەواو بوو بیھێنێتەوە ئەو جێگایە، بەڵام دواتر نەهاتووەتە ئەو شوێنە.

کەسوکاری فکریە بەوتەی خۆیان، جگە لەوەی هێزە ئەمنیەکانیان لێ ئاگادار کردووەتەوە، نەخۆشخانە و توب عەدلی و ساردخانە نەماوە بۆی نەگەڕێن، بەڵام هیچ سۆراغێکیان دەست نەکەوتووە.

ئەوان چەند ژمارەیەکیان بڵاوکردەوەتەوە بۆ ئەو کەسانەی ئێستا لە عەمرەن تا هاوکاریان بن لە دۆزینەوەی.

ماوەی سێ رۆژه حاجیەکی سۆران بێ سۆراغە

ماوەی سێ رۆژه حاجیەکی سۆران بێ سۆراغە

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ژنێکی کەلاری دوو رۆژە لە سعودیە بێسەر و شوێنە