دارى ته‌مه‌ن سه‌رووى 100 ساڵیشیان بڕیوه
له دهۆك 24 بازرگانى داربڕ دراونه‌ته دادگا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هێزى پێشمه‌رگه‌ى ژینگه‌ى دهۆك بۆ 964 ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مساڵ 24 بازرگانى داربڕیان ده‌ستگیركردووه و راده‌ستى دادگاشیان كردوون.
عه‌بدولستار عه‌بدولحه‌مید، وته‌بێژى هێزى پێشمه‌رگه‌ى ژینگه‌ى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، له‌ماوه‌ى نۆ مانگى رابردووى ئه‌مساڵدا توانیویانه 24 بازرگان ده‌ستگیر بكه‌ن، كه بازرگانیان به داری ته‌ڕ كردووه و بڕیویانه‌ته‌وه.
وتیشی “ئه‌و دارانه‌ى بڕیویانه‌ته‌وه ته‌مه‌نیان جیاوازن، كه تێیدایە سه‌رووى 100 ساڵه”.
به قسه‌ى ناوبراو، زۆرترین ئه‌و سه‌رپێچیكردنیانه‌ى كه له به‌رامبه‌ر دارستان و ژینگه ئه‌نجام دراوه، له سنوورى ناحیه‌ى مانگێش بووه و ده‌ڵێت، جارى واهه‌بووه له سنوورى ئه‌م ناحیه‌یه به تڕێله داریان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه به‌شێك له‌و بازرگانانه‌ى راده‌ستى دادگا كراون، له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه سزاى مادیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و هه‌ندێكیشیان تائێستا كه‌یسه‌كانیان یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له هێزى پێشمه‌رگه‌ى ژینگه‌ى دهۆك ده‌ستیكه‌وتووه، ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى بازرگانه‌كان، ده‌ست به‌سه‌ر نزیكه‌ى 45 تۆن داریش دابگرن .
به‌پێی یاساكانى پاراستنى ژینگه ژماره 8ـى ساڵى 2008 و یاسای پاراستنى دارستان ژماره 10 ـى ساڵى 2012، له دادگاكانه‌وه لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه پێشێلكاری و سه‌رپێچی له‌به‌رامبه‌ر دارستان و ژینگه ده‌كه‌ن.