بەر لە گەیشتنی بەفر ئەوان ئیشی خۆیان دەکەن
ره‌زبڕین له گوندى بێگه‌ڵاسی پشده‌ر ده‌ستیپێكرد
964+
محه‌مه‌د عه‌لى – پشده‌ر
به‌شێك له جوتیارانى گوندى بێگه‌ڵاسی سنوورى پشده‌ر، ره‌زبڕینیان ده‌ستیپێكردووە، له‌كاتێكدا ره‌زبڕین زباتر له سه‌ره‌تاى وه‌رزى به‌هاردا ده‌كرێت.
یه‌كێك له جوتیاره‌كان ده‌ڵێت، ره‌زبڕین له به‌هار یان پاییز بێت هیچ جیاوازییه‌كى نیه، بەڵام لەبەرئەوەی گوندى بێگه‌ڵاس لە بەهاردا ناوچەیەکی سارد دەبێت بۆیە جوتیاران لە پایزان کاری رەزبڕینەوە دەکەن.
گوندى بێگه‌ڵاس به ترێی ره‌ش به‌ناوبانگه، وه‌ك خاوه‌ن ره‌زه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌مساڵ كه‌مترین به‌رهه‌می هه‌بووه.
ساڵانه له كۆى 500 دۆنم ره‌ز و باخ له‌و گونده، نزیكه‌ى 700 تۆن ترێ به‌رهه‌م ده‌هێنێت، كه بۆ هه‌ر دۆنمێك ره‌زى ترێ، ساڵانه یه‌ك تۆن و نیو به‌رهه‌مه‌كه‌یه‌تى.
به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ى كه 964 له كشتو‌كاڵى قه‌زاى پشده‌رى ده‌ستیکه‌وتووه، کۆی گشتی ئەو زەویانەی بە رەز و باخ چێنراون لە سنوری پشدەر نزیکەی پێنج هەزار دۆنم دەبێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن