چوار یاریزانی کورد لە پێكهاته‌ی عێراق دان بۆ جامی كه‌ندا

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر

راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی بۆ جامی كه‌نداو راگه‌یاند، چه‌ند یاریزانێكی كوردیش بانگهێشتی تیپه‌كه‌ كران.

خیسۆس کاساسی ئیسپانی، راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق، لیستی کۆتایی ئەو یاریزانانەی راگەیاند، کە بانگهێشتکراون بۆ به‌شداریكردن له‌ جامی كه‌نداوی 25.

یارییه‌كانی جامی كه‌نداوی 25، رۆژی شەشی مانگی داهاتوو له‌ به‌سڕه‌ ده‌ستپێ ده‌كات و تا 19ـی هه‌مان مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می جامی كه‌نداوه‌ له‌ ته‌ك هه‌ڵبژارده‌كانی “سعوودیه‌، یه‌مه‌ن و عومان”.

خیسۆس کاساس، 23 یاریزانی بۆ پاڵەوانیەتییەکە بانگهێشت کردووە، کە چوار یاریزانیان كوردن، ئەمەش پێکهاتەکەیە؛

جەلال حەسەن، فەهد تالیب، ئەحمەد باسیل، مەناف یونس، عەلی فائیز، مستەفا نازم، زەید تەحسین، ئالای فازیل، حوسێن عەممار، زه‌رغام ئیسماعیل، ئەحمەد یەحیا، محه‌مه‌د عەلی عەبود، ئەمیر عەماری، رێوان ئەمین، ئیبراهیم باییش، حوسێن عەلی، ئەحمەد یاسین، حەسەن عەبدولکەریم، حوسێن جه‌بار، ئاسۆ رۆسته‌م، عەلا عەباس، موئمل عەبدولڕەزا و شێرکۆ کەریم.

بۆ ئامادەکاری پاڵەوانیەتییەکەش، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، بڕیاره‌ دوو سبه‌ی كه‌مپێكی مه‌شقی له‌ شاری به‌سڕه‌ ده‌ستپێ بكات، هه‌روه‌ها له‌ به‌رنامه‌یدا هەیه‌ رۆژی 30ـی ئه‌م مانگه‌ له‌ یاریگه‌ی مینا له‌ شاری به‌سڕه‌ یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاری به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كوێت ئه‌نجام بدات.

لیستی یاریزانانی عێراق بۆ کەنداوی 25