تەنیا مزگەوتە بووبێتە شوێنەوار

شوێنەواری سلێمانی سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورە دەکات

+964

رێژوان مامە قادر – سلێمانی

مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی نۆژەن دەکرێتەوە و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواریش دەڵێت، ئەوان سەرپەرشتی نۆژەنکردنەوەکەی دەکەن.

مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لەناو 700 مزگەوتی شارەکەدا تەنیا مزگەوتە بووبێتە شوێنەوار.

بە پێی بڕگەی حەوتی مادەی یەکی یاسای ژمارە 5ی ساڵی 2021ی پەرلەمانی کوردستان، کە تایبەتە بە بەڕێوەبردن و پاراستنی شوێنەوار و کەلەپوور لە هەرێمی کوردستان، هەر شتێک مێژووەکەی لە 200 ساڵ کەمتر نەبێت دەبێتە شوێنەوار.

بە پێی ئەو زانیاریانەی لەسەر ماڵپەڕی پارێزگای سلێمانی تۆمار کراون، مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی لە ساڵی 1785، واتا ساڵێک دوای بنیاتنانی شاری سلێمانی دروستکراوە.

حوسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری شوێنەواری سلێمانی بە 964ی راگەیاند، هەر شوێنەوار و کەلەپوورێک نۆژەن بکرێتەوە، دەبێت لە ژێر سەرپەرشتی ئەوان بێت و ئەو دیزاین و گۆڕانکاریانەی دەکرێن دەبێت ئەوان پەسەندی بکەن.

وتیشی، “دەبێت نۆژەنکردنەوەی شوێنەوارەکان لەسەر دیزاینی کۆن بێت و رووە شوێنەوارییەکەی بپارێزرێت و بهێڵدرێتەوە”.

ئێستا بەهۆی نۆژەنکردنەوەکەوە مزگەوتەکە داخراوە و ناشزاندرێت کەی تەواو دەبێت، “هێشتا وردەکاری ئیشکردنەکە ماوە و رەزامەندی کۆتایی لەسەر نەدراوە و چاوەڕێی گەڕانەوەین ئەوکاتە وردەکاری دەستکاریکردنەکە و وادەکەی رادەگەیەنین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

فەڕەنسییەکان هەڵکۆڵین و رووپێوی بۆ قەڵای هەولێر دەکەن

فەڕەنسییەکان هەڵکۆڵین و رووپێوی بۆ قەڵای هەولێر دەکەن