بزانە بە چ هۆکارێک؟

پێنج دەرمانخانەی کەلار سزادران

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار، پێنج دەرمانخانەیان سزادا.

چوار لە دەرمانخانەکان لەکاتی دەوامی فەرمیدا کردویانەتەوە، دەرمانخانەکەی دیکەش دەرمانی دەروونی فرۆشتووە.

ھەردی سەرکەوت، وتەبێژی قایمقامیەتی کەلار بە 964ى وت، “لەکاتی دەوامی فەرمیدا ھیچ دەرمانخانەیەک نابێت کراوەبێت، جگە لەوانەی کە خەفەرن، ھەروەھا دەرمانخانەی لاکۆڵان نابێت دەرمانی دەروونی بفرۆشێت بەبێ چاودێری پزیشک”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پسوڵەی پێبژاردن بۆ ئەو دەرمانخانانە دەکرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لیژنەکە بڕی پێبژاردنەکەیان دیارینەکردووە.

پێداچوونەوە: هاوبەش ئەبوبەکر

نه‌خۆشخانه‌ی ناحیەی مەیدان 24 کاتژمێر كراوه‌یه‌

نه‌خۆشخانه‌ی ناحیەی مەیدان 24 کاتژمێر كراوه‌یه‌