لە کۆیە بوو
بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دوو ئاسایشی بریندار کرد
964+
فەهمی نەبی
لە یەکێک لە باخەکانی دەوروبەری کۆیە ئاسایش دەیەوێت بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دەستگیر بکات، بەڵام رووبەرڕوویان دەبێتەوە و دوو کارمەندی ئاسایش بریندار دەکات.
رووداوەکە ئەمڕۆ پێنجشەممە بووە، ئاسایشی کۆیە دەڵێت، ئەو کەسە تەنیا بەکارهێنەر بووە و بازرگان نەبووە.
دەرباز سابیر بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی کۆیە بە 964ی وت، “لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە تەقەی لە هێزەکانی ئاسایش کرد، کارمەندێکمان گوللەی بەر دەستی کەوتووە و ئەوەی دیکەیان گوللە بەر قاچی کەوتووە و تەندروستی هەردووکیان باشە”.
بەوتەی دەرباز سابیر دەڵێت، تۆمەتبارەکە دانیشتووی قەزای کۆیە بووە و گوللەی بەرنەکەوتووە سەلامەتە، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە.